دۆزینەوەی تەرمی گەنجێک دوای رفاندنی لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، دانیشتوانی شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا، تەرمی گەنجێکیان دۆزییەوە کە سێ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە رفێندرابوو.

نادر ئەلوەکاع، دانیشتووی شارۆچکەی سوبیخان کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتدایە، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، دانیشتوانی شارۆچکەی ئەلبولیلی دراوسێی شارۆچکەکەیان، تەرمی “حسێن ئالڕەجا”یان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی 39 ساڵە، بەهۆی تەقەکردن لە سەریدا گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەلڕەجا” لە شەقامێکی شارۆچکەی سوبیخان، سێ رۆژ لەمەوبەر، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا”یان پێبووە، رفێندرابوو.

کوژراوەکە کەسێکی سڤیلە و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی و سەربازی نەبووە، بەگوێرەی سەرچاوەکە سەرقاڵی کاری ئازاد بووە لە وڵاتی لوبنان.

لە 4ی ئەیلولدا، دانیشتوانی شارۆچکەی ئەلمەسرەب لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور تەرمی ئەندامێکی “دیفاع وەتەنی”یان دۆزیەوە کە بە دەمانچە لە نزیک بیابانی شارۆچکەکە کوژرابوو.

ئامادەکردنی: ماهر مستەفا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان