به بۆردومانی توركیا، هاوڵاتییه‌كی سیڤیل له باكوری حه‌سه‌كه برینداربو
ته‌لته‌مر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له بۆردومانی گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له باكوری حه‌سه‌كه هاوڵاتییه‌كی سیڤیل برینداربو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر، بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، ” ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ درۆنێكی توركی گوندی گێبش، 1كلم له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مری بۆردومانكردوه.”
وتیشی، بۆردومانه‌كه برینداربونی هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه كراوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌وه، گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له‌لایه‌ن توركیاوه به چه‌كی قورس ده‌كرێته ئامانج.