دێرەزوور.. کوژرانی گەنجێک بە گولـلەی کەسانی نەناسراوە لە ماڵەکەیدا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، لە هەڵکوتانێکدا بۆ سەر ماڵەکەی، لە شارۆچکەی کوشکییر لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، گەنجێک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
حەمدان ئەلبەحر، کە یەکێکە لە کەسوکارەکانی قوربانییەکە رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی گەنجەکە بەناوی “عەلی فەتخ ئەلنومان” (26 ساڵ) و راستەوخۆ لەناو ماڵەکەیدا تەقەیان لێکردووە و گیانی لەدەستداوە و هێرشبەرەکان هەڵاتوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە قوربانییەکە ئەندامی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە.
لە دووی ئابدا، چەکدارانی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامێکی “هەسەدە” و لەناو ماڵەکەیدا تەقەیان لێکرد و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا، ئەوەش لە شارۆچکەی ئەبوحەمام لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور روویدا.