هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە 78ـەمین خولی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەرۆكوەزیرانی عیراق بەرەو ئەمریكا بەرێكەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، بەغدای پایتەختی بەرەو شاری نیویۆركی ئەمەریكا بەجێهێشت.
ئەوەش روونكراوەتەوە، سوودانی بۆ بەشداریكردن لە 78ـەمین خولی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەچێت بۆ نیویۆرك.
بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، وتاری ئەو وڵاتە لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش بكات.
چالاكییەكانی ئەمساڵی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 18 تاوەكو 26ی ئەم مانگە دەخایەنێت.