بەرێوبەرایەتی خۆسەر لیستی نرخی سوتەمەنییەکان بڵاودەکاتەوە
رەقە – نۆرس پرێس
دوای بریاری بەرزکردنەوەی چەند جۆر سوتەمەنی، بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەمرۆ یەکشەممە 17\9\2023 لیستی نرخی سووتەمەنییەکان بڵاوکردەوە.
دوێنێ شەممە، بەرێوبەرایەتی خۆسەر نرخی سووتەمەنی بۆ هەندێک کەرت بەرزکردەوە و هەندێکی دیکەی بەدەر کرد، کە بە “خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان” وەسفی کرد.
بەگوێرەی بریاری نوێیەکە، گازۆیلی خزمەتگوزاری کە تایبەتە بۆ “نانەواخانە و مۆلیدە و ئاشەکان”، بەبێ دەستکاریکردن مایەوە، بۆ هەر لیترێک 125 لیرەی سوری دانراوە، بەهەمان شێوە هیچ دەستکارییەک لە نرخی گازۆیل بۆ گواستنەوەی گشتی و کشتوکاڵی نەکراوە، وەک خۆی ماوەتەوە، بۆ هەر لیترێک گازوایل 525 لیرە سوری دیاریکراوە.
هاوکات، نەوتی سپی بۆ ماڵان و گەرمکەرەوە بە نرخی کۆنەکەی بە 325 لیرە ماوەتەوە، هەروەها بەنزینی بازرگانی بە 425 لیرە و سوپەر بە 1700 لیرە و گازوایل بە 425 لیرە بۆ هەر لیترێک ماوەتەوە.
بەگوێری بریارەکە، ئەم نرخی گازوایل بۆ ئەم کەرتانە زیادکراوە: گازۆیلی پیشەسازی، بۆ ئۆتۆمبێلی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی گواستنەوە و دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکان، نرخی هەر لیترێک لە 525 لیرە بۆ 2050 لیرە بەرزکرایەوە، هەروەها گازۆیلی بازرگانی لە 1700 لیرە بۆ 4100 لیرە بەرزبووەوە.
بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی لەلایەن بەرێوبەرایەتی خۆسەرەوە، بووتەوە هۆی نارەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتیانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.