
درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە قامشلۆ کردە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
درۆنێکی تورکیا، ئەمرۆ یەکشەممە 17\9\2023، لەسەر رێگای عەلی فەرۆ لە نێوان قامشلۆ و شارۆچکەی عامودە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج، بەو هۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.
پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، “درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە نێوان قامشلۆ – عامودە، لە نزیک گوندی حاتمییە کردە ئامانج”.
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوایی کوردستان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر بەئامانجگرتنەکە نەداوە.