توركیا‌و ئیسرائیل ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كانیان راگه‌یاند
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
یائیر لابید، سه‌رۆكی ئیسرائیل رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی به ته‌واوه‌تی دهستپێدهكاتهوهو باڵیۆزان و كونسوڵانی هه‌ردو وڵات ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به كاركردن.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی لابید له پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان دێت.
له ساڵی 2010وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دو وڵاته به‌هۆی روداوی كه‌شتی مه‌ڕمه‌ڕه گرژی تێكه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كانیان بچڕا.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دو وڵاته به‌ره‌و ئاساییبونه‌وه ده‌ڕوات و یهتسحاك هرتسوگ، سه‌رۆكی ئیسرائیل به فه‌رمی سه‌ردانی توركیای كرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسرائیل باسی لهوهكردوه، ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، مژده‌یه‌كی گرنگی ئابورییه بۆ هاوڵاتیانی ئیسرائیلی.