هەولێر- نۆرس پرێس
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ركرده‌ی زیاتر له 140 وڵاتى جیهان له باره‌گاى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆببنه‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش گفتوگۆكردن ده‌بێـت له‌باره‌ی خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌گشتی له وڵاتانی جیهان و زووربونی شه‌ڕ و تێكچونی كوتپڕی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، “كۆبونه‌وه‌كه‌مان له كاتێكدایه كه مرۆڤایه‌تى له‌به‌رده‌م ئاڵنگاریى زۆردایه، هه‌ر له زیادبونى حاڵه‌تى كتوپڕى كه‌شوهه‌وا تا ده‌گاته به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى شه‌ڕ و جه‌نگه‌كان، گرانیى گوزه‌ران و نه‌بونى یه‌كسانى و په‌ره‌سه‌ندنى ته‌كنه‌لۆجیا، بۆیه خه‌ڵك چاوه‌ڕێى سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن تا له‌م میحنه‌تانه رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جیهانێكى دابه‌شبو له تواناكانى چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانانه‌دا كه‌مده‌كاته‌وه”.
چاوى چاودێران له‌سه‌ر به‌شداربونى ڤۆڵۆدمیر زلێنسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیایه كه ده‌یه‌وێت له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى روسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى بكاته ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كیى كۆبونه‌وه‌كان.
ریچارد گوان شرۆڤه‌كار له گروپى قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئامۆژگاریى سه‌رۆكى ئۆكرانیا ده‌كات به‌وه‌ى كه وریا بێت و داواى یارمه‌تى و كۆمه‌كى سه‌ربازیى نه‌كات، چونكه به‌شێكى زۆرى وڵاتان پێیانوایه كه كێشه‌ى مۆسكۆ و كیێڤ به رێگه‌ى دیپلۆماسى چاره‌سه‌ر ده‌بێت نه‌ك سه‌ربازیى.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، جارێكى دیكه‌ش هه‌وڵ ده‌دات كه روسیا رازی بكات تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێكه‌وتننامه‌ى هه‌نارده‌كردنى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانیا له ده‌ریاى ره‌شه‌وه كه گرنگیه‌كى به‌رچاوى هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراكى جیهان.
چاودێران ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه شه‌ڕى روسیا و ئۆكرانیا سه‌ربكێشێت به‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا و به‌مه‌ش دۆسیه و ئاڵنگاریه قورس و گه‌وره‌كانى وه‌ك برسێتى، هه‌ژارى، شه‌ڕ، ژینگه، ئاسایشى خۆرك، نایه‌كسانى، ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان بشاردرێنه‌وه.
ئه‌گه‌رچى ناوى سه‌ركرده به‌شداربوه‌كانى كۆبونه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندراوه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكه‌كانى فڕه‌نسا، روسیا، چین، سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا به‌شدار نابن.