چەکدارانی نەناسراو ئەندامێکی هەسەدە لە گوندەوارەکانی دێرەزوور دەکەنە ئامانج
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژئاوای کوردستان، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە “هەسەدە” لە شارۆچکەی ئەلحەجنە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، چەکدارەکان بە ماتۆرسکیلەوە عومەر ئەلناسر (تەمەن 26 ساڵ)یان کردە ئامانج لە جەرگەی بیابانی شارۆچکەی ئەلحەجنە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەلناسر بەهۆی تەقەی دەمانچەەوە لەئەنجامی بەئامانجکردنەکەدا برینداربووە، هەروەها گواستراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی مەیدانی لە شارۆچکەکە و باری تەندروستی باشە، ئەوەش بە گێرانەوەی پەرستارێکی بنکە پزیشکییەکە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەلناسر لە پشوودا بووە لەکاتێکدا بەدەست برینەکەوە دەناڵێنێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر لە شارۆچکەی ئەلسەبا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور بە دۆشکە هێرش کرایە سەر بارەگایەکی سەربازیی هەسەدە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و برینداری تۆمار بکرێت.