لە سەرێ کانیێ لە لایەن جەندرمەی تورکیاوە خەڵک بریندار و دەستبەسەر دەکرێت
سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، لەکاتی هەوڵدان بۆ چونە ناو خاکی تورکیا لە ناوچەی مەبرۆکە، لە ڕۆژئاوای سەرێ کانیێ، بەگولــەی جەندرمەی تورکیا سێ کەس برینداربوون و 15 کەسی دیکەش دەستگیرکران.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، جەندرمەی تورکیا کۆمەڵێک کەسیان کردە ئامانج کە هەوڵیان دەدا لە میحوەری شارۆچکەی ئەلمەبروکا لە ڕۆژئاوای سەرێ کانیێ سنووری تورکیا ببڕن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سێ کەس کە ژنێکی تەمەن سی ساڵان بووە، هەروەها 15 کەسی دیکه دەستگیرکران، هاوکات ژمارەیەکی دیکه هەڵاتن و گەڕانەوە بۆ شارۆچکەی ئەلمەبروکا.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، جەندرمەری تورکیا سێ بریندارەکە و 15 گیراوەکەی گواستووەتەوە بۆ زیندانەکانی شاری گرێ سپی بۆ لێکۆڵینەوە.