ئه‌مریكا بەبایەخەوە له گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌روانێت
هەولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، پێشوازی له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌ڕیمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی دوێنێی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و كه‌سایه‌تییه سیاسییه دیاره‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پێشوازی له گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خساتووهته ڕوو كه به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كانی بودجه و مووچه چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌شیوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌وڵیر و به‌غدا و پرسی بودجه و مووچه له به‌غدا ژماره‌یه‌ك دیداری به‌پێزیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق به‌جیا سازدا.
هه‌ر دوێنێ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوی كرده‌وه و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق، بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان.