سەرچاوەیەکی سەربازی ئاماری زیانەکانی سوپای سوریا لە کۆبانی بۆ نۆرس پرێس دەخاتەڕوو
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ چوارشهممه، سهرچاوهیهكی سهربازی رایگهیاند، سێ ئهندامی سوپای سوریا گیانیان لهدهستداوە، ئەویش بە هۆی هێرشه ئاسمانییهكانی دوێنێی توركیا بۆ سهر بنكهیهكی سهربازی سوپاکە، له رۆژئاوای كۆبانی.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە هێشتا ئەندامێکی دیکەیان ونە و ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی حکومەتی سوریا لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە بەدوایدا دەگەڕێن.
ئەو سەرچاوەیە کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، چونکە مۆڵەتی قسەکردن بۆ میدیاکان نەبووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە شەش ئەندامی دیکە بەهۆی بۆردومانەکەوە برینداربوون و لە نەخۆشخانەکانی کۆبانی چارەسەر وەردەگرن.
ژمارهی هێرشه ئاسمانییهكانی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا كه دوێنێ خاڵێكی سوپای سوریایان كردە ئامانج لهسهر گردێك له گوندی جهرقالی له رۆژئاوای كۆبانی، گهیشته نۆ هێرش.
شەوی سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی “سانا”ی حکومەتی سوریا رایگەیاند، “لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی گوندەواری حەلەب، سێ سەرباز کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون”.
بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانی و گوندەوارەکانی شەهیدبوونی هاوڵاتیانی سڤیلی لێکەوتەوە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا گەنجێک هەیە کە دەستێکی لەدەستداوە.