وەزیری ناوخۆی تورکیا: هیچ ئۆپەراسیۆنێک لە سووریا نییە هۆشدارییەکی بچووک دەبێت
ئیدلیب- نۆرس پرێس
شەوی سێشەممە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو، رایگەیاند، “هیچ ئۆپەراسیۆنێک لە سووریا نییە، هۆشدارییەکی بچووک دەبێت”.
لێدوانەکانی سۆیلو بۆ رۆژنامەنووسان، دوای ئەو بانگەوازانە هات کە لە بڵندگۆی مزگەوتەکانی ناوچە سنوورییەکانی شاری غازی عەنتابەوە راگەینران، سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا.
وەزیری تورکیا دەشڵێت “ئەو ڕاگەیاندنانە لە مەبەستی خۆیان لایانداوە”.
ڕەخنەی لە کارمەندانی گشتی لەوێ گرت و وتی “ڕێنمایی من بۆ بەرپرسانی گشتی لەم جۆرە کارەدا ئەوەیە کە ئارام بن”.
دوێنێ سێشهممه، ناوچهكانی رۆژئاوای کوردستان پهرهسهندنی سهربازی گهورهی توركیایان بەخۆوە بینی، كه له ئهنجامدا قوربانیانی سڤیل و لەدەسدانی سێ سهربازی سوپای سووریا و برینداربوونی كهسانی دیكهش له بهئامانجكردنی ناوچهكانی گوندەواری شاری حهلهب، کەوتوونەتەوە.
دیمەشقیش ئەوەی خستۆتەڕوو، “سوپای سووریا لە هەموو بەرەكاندا راستەوخۆ و دەستبەجێ وەڵامی دەداتەوە ئەگەر توركیا بەردەوام بێت لە دەستدرێژییەكانی.”