دیمەشق – نۆرس پرێس
شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەی عەین حەلوە لە پارێزگەی سەییدای لوبنان بەردەوامن و تاوەکو ئێستا بە دەیان کەس بوونە قوربانی و چەکی جۆر بە جۆر لە پێکدادنەکاندا بەکاردەهێندرێت.
لە پێنج شەممەی رابردوووە، شەڕ و پێکدادانەکانی کەمپی عەین حەلوە سەریهەڵداوە، و هیچ لایەنێک حکومی و ئەمنی نەتوانیوقە ئەو شەرە کۆنترۆلبکات.
کەمپی عەین حەلوە لە باشووری لوبنان لە ساڵی 1948 لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوورەوە بە ئامانجی دابینکردنی شوێن بۆ نزیکەی 15 هەزار پەنابەری فەلەستینی دامەزراوە.
شەڕەکە لە نێوان لایەنگرانی بزووتنەوەی فەتح فەڵەستینی و گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی لوبنان ڕوودەدات، کە تێدا جۆرەها چەک بەکارهێنراوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان تاوەکو ئەمرۆ، 15 کەس کوژراون و 150 دیکەش برینداربوونە، توندترین پێکدادان بەربەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە روویدا، کە چەکێکی زۆری تێدا بەکارهێندرا.
بەپێی ئاژانسی فەرمی لوبنان، پێکدادانی بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گەرەکەکانی، حەتین، جەبەل حەلیب، بروکسات رویانداوە.
بەهۆی پێکدادانەکانەوە چەندین ماڵ لەو گەرەکانە سوتاون.