لە گڕێ سپی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی لایەنگری ئەنقەرە خەلک دەستگیر دەکرێت

گڕێ سپی – نۆرس پرێس

ڕۆژی چوارشەممە، گروپەکانی لایەنگری تورکیا هەڵیانکوتایە سەر گوندی حەمام ئەلتورکمان لە باشووری گڕێ سپی، بەهۆیەوە پیاوێک و ژنێک بە گولـە برینداربوون، بە مەبەستی گەڕان بە دوای کەسانی داواکراو بە تۆمەتی کارکردن بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات  13 کەس دەستگیرکران.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی سەربازی لایەنگری تورکیا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان لە گوندی حەمام ئەلتورکمان لە باشووری گڕێ سپی، لە گوندەوارەکانی باکوری ڕەقە،  خەڵکیان بە تۆمەتی کارکردن لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا تەقەی هەڕەمەکی بە ئامانجی دروستکردنی ترس لە ناوچەکە کراوە، ئەمەش وایکردووە ژنێکی تەمەن سی ساڵان و ئامۆزاکەی بە سەختی بریندارببن.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی دەستگیرکردنی 13 کەسی خەڵکی گوندەکە بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە، و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی  گڕێ سپی گواستراونەتەوە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی