هەولێر- نۆرس پرێس
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی له تاران رایگه‌یاند، بەشێکی گروپە جیاوازەکان لە چەک داماڵراون لەسەر سنوری نێوان عێراق و ئێران و کەمپیان بۆ پەنابەران دروستکردوە، کە لەداهاتودا دەچێتە ژێر سایەی پاراستنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەران یان پاراستنی نەتەوەیی.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدولله‌هیان، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، رایگه‌یاند، “ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتنی ئه‌منیمان هه‌یه و پێویسته له ئامڕازی دیكه جگه له گفتوگۆ خۆمان به‌دروبگرین و له تارانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه ده‌كه‌مه‌وه و نابێت به‌زمانێك جگه له گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ ئامڕازی دیكه به‌كاربهێنرێت و پێویسته هه‌مو بابه‌ته‌كانی نێوانمان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئێران‌دا “پلانی ئەمنیمان داڕشتوه و پێیەوە پابەند بوین و ئێستا ئێمە لە ئامانجی کۆتایی ئەو پلانەداین و بەشێکی گروپە جیاوازەکان لە چەک داماڵراون لەسەر سنوری نێوان عێراق و ئێران و کەمپمان بۆ پەنابەران دروستکردون، کە لەداهاتودا دەچێتە ژێر سایەی پاراستنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەران یان پاراستنی نەتەوەیی”.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن حوسێن عەبدولله‌هیان، هاوتا ئێرانییەکەی پێشوازی لێ‌کرا.
سه‌ردانه‌كه‌ی فوئاد حسێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئێرانه كه له‌باره‌ی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه‌تی و تاوه‌كو 19ی ئه‌م مانگی دیاریكردوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه سنوریه‌كان بكشێنه‌وه و له‌ماوه‌ی رابردوشدا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كردبو.
19ی ئازاری ئه‌مساڵ عێراق و ئێران رێككه‌وتنێكی ئه‌منیان لە بەغدا واژۆكرد، لایه‌نی عێراقی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و لایه‌نی ئێرانیش عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەوکاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران واژۆکەیان کرد.
له رێككه‌وتننامه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردو وڵات هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی سنوره‌كانی نێوانیان و ده‌بێت رێكه‌وتنه‌كه‌ش تاوه‌كو 19ی ئه‌یلولی 2023 جێبه‌جێ بكرێت.