سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
بەرەبهيانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
لە راگەێنراوێکدا کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كەدا كه جێگرانى سه‌رۆك و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نه‌مسا ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ ئه‌ورووپا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كراون.
هەر بە گوێرەی راگەێنراوەکە، “نێچيرڤان بارزانى وێراى ئاماژه‌دان به په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى هه‌ردوولا و ستايشى پشتگيريى نه‌مسا له هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌واميى گه‌شتيى راسته‌وخۆى ئاسمانيى ڤيه‌ننا ـ هه‌ولێر، پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرد، بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌يان له به‌غدا و داواى كرد نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ نه‌مسا له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه”.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا دووپاتى كردهوهتەوە، وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە وەزیرەکەی نەمسا، “جه‌ختى له‌وه كردهوهتەوە كه كه‌رتى تايبه‌تى نه‌مسايى خوازياره وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكات”. ئەوەسیان خستووەتەڕوو کە، “له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى گرنگه بۆ راكێشانى سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى و پێشكه‌وتنى ئابوورى”.
ده‌رباره‌ى كۆچى ناياساييش، هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كردهوهتەوە، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆچى ناسايى، و راشیانگەیاندووە کە “ده‌بێ هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه له‌نێوان وڵاتانى ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت”.
بە گوتەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، “سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و سيستمى فيدراڵى به ته‌واوى جێ‌گير ببێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگهيشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان به‌ڕێوه بچێت”. هه‌روه‌ها جه‌ختی له په‌يوه‌نديى دراوسێيهتيى باش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه.
لە کۆتایی راگەێنراوەکەدا ئەوە هاتووە کە “چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون”.