هەولێر-نۆرس پرێس
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دەستیان بەجێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردوە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە چەند کەمپێکی دور لە خاکی عێراق و هەرێم جێگیر کردوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئهمڕۆ سێشهممه لهمیانی كردنهوهی باڵیۆزخانهی نهمسا له عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی 40 بۆ 50 ساڵە لە عێراق و هەرێم بونیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێکاری پێویست بۆ دورخستنەوەی ئەو هێزانە لە ناوچە سنورییەکان گیراوەتەبەر و لە چەند کامپێکی دور لە عێراق و هەرێم جێگیرکراون.
فوئاد حسێن باسی لهوهشكردوه، جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران بۆ دورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردوە و سبەی چوارشەممە سەردانی ئێران دهكات.
وهزیری دهرهوهی عێراق وتیشی، پێشبینی دەکەین لایەنی ئێرانی هیچ توندوتیژییەک بەرامبەر هەرێم و سەروەری عێراق بەکارنەهێنێت.
19ی مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رێککەوتنێکی ئەمنیان بۆ چەککردن و دورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان واژۆکرد.
پێشتریش ناسڕ کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبو، پڕۆسەی چەککردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وادەی خۆیدا و بەبێ هیچ دواکەوتنێک ئەنجام دەدرێت ئەگەرنا ناچار دەبن خۆیان بکەونە جوڵە.