دیمەشق زیانە مرۆییه‌كانی به بۆردومانی توركیا له گونده‌واری حه‌ڵه‌ب راگه‌یاند
قامشلۆ-نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، سێ سه‌رباز “شه‌هیدبون” و شه‌شی تریش له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریا له گونده‌واری حه‌ڵه‌ب برینداربون.
ئاژانسی سانای سوریا له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه گواستویه‌تییه‌وه كه ئه‌و “دوژمنكارییه له چوارچێوه‌ی پشتیوانییه‌كانی رژێمی توركیادایه بۆ گروپه چه‌كداره‌كان.”
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌كرد، “هێزه‌كانی سوریا وه‌ڵامی بۆردومانه‌كه‌ی توركیایان داوه‌ته‌وه‌و چه‌ند خاڵێكی ئه‌و وڵاته‌یان وێرانكردوهو زیانی مادی و مرۆییان له سوپای توركیا داوه.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، سوپای سوریا، “چه‌ند خاڵێكی گروپه تیرۆریستییه چه‌كداره‌كان” و شوێنی مه‌شقكردنیان وێرانكردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌ی توركیا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وامی بدات به “دوژمنكارییه‌كانی” راسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێ له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانه‌وه به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه.
له‌كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ نۆرس پرێس رایانگه‌یاند، سوپای سوریا ته‌رمی دو سه‌رباز و 6 برینداری له خاڵێكی سه‌ربازی گوندی چارقلی له رۆژئاوای كوبانێ گواستوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا، كه 22 سه‌ربازی سوری له بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیادا گیانیان له ده‌ستداوه.