برینداربوونی منداڵێک لە گوندەواری حەسەکە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە

تلتەمر– نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندی وادی ئەلنەجمە لە باشووری گوندەواری شارۆچکەی تلتەمر لە باکووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە منداڵێک بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، منداڵەکە ناوی حوسام کەمال ئەلموتڵەقە و تەمەنی 13 ساڵە، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوەوە، کە پێدەچێت پاشماوەی جەنگی “داعش” بێت، لەگوندی وادی ئەلنەجمە، لە باشووری تلتەمر، بەسەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی پزیشکی، منداڵەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “لیکرین” لە تلتەمر، بۆ وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی و پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی حەسەکە بۆ چارەسەرکردنی.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵیشدا، دوو منداڵی گوندی ئەلسەلماسە لبەهۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوون، کە بووە هۆی بەجێمانی پارچەی تەقەمەنیەکە لە لەشیاندا و شکاوی لە ئێسکەکانیاندا.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: روبین عومەر