سوپای سوریا ته‌رمی دو سه‌ربازی له‌و خاڵه گواسته‌وه توركیا له رۆژئاوای كوبانێ بۆردومانی كرد
كوبانێ – نۆرس پرێس
سوپای سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دو ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی گواسته‌وه له‌و خاڵه‌ی كه له‌لایه‌ن توركیاوه له رۆژئاوای كوبانێ بۆردومان كرا.
شایه‌تحاڵه‌كان به نۆرس پرێس-یان راگه‌یاند، سوپای سوریا له پاش كۆتاییهاتنی بۆردومانه‌كانی توركیا كه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بو، ته‌رمی دو سه‌ربازی له خاڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌رسنور گواستوه‌ته‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریایان له گوندی چارقلی له رۆژئاوای كوبانێ بۆردومانكرد.
به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، سوپای سوریا شه‌ش برینداریان له‌و شوێنه گواستوه‌ته‌وه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ توركیا نۆ جار بۆردومانی ئه‌و خاڵه سه‌ربازییه‌ی سوریای كرد‌و به‌پێی زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ئاشكراكرا، 22 سه‌رباز گیانیان له ده‌ستداوه.
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه توركیا شاری كوبانێ و گونده‌وارییه‌كه‌ی تۆپبارانكردو به‌وهۆیه‌وه منداڵێكی دو ساڵ گیانی له ده‌ستداو چوار سیڤیلی تریش برینداربون.