بەڕێوهبهرێتی خۆسه‌ر دو توشبونی نوێی به كۆرۆنا له حه‌سه‌كه راگه‌یاند
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆماركردنی دو توشبونی نوێی به كۆرۆنا له حه‌سه‌كه راگه‌یاند.
ده‌سته‌كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك رونیكردوه‌ته‌وه، توشبوه‌كان ژن و پیاوێكن.
ژماره‌ی توشبوه تۆماركراوه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه گه‌یشتوه‌ته‌وه 38584 توشبو، له‌و ژماره‌یه‌ش 1578 كه‌س مردن و 2565 توشبوش باشبونهتهوه.