دەنگۆی کوژرانی سەرکردەیەکی ئەمنی گروپەچەکدارەکانی سەر بە تورکیا هەیە لە عەفرین

عەفرین – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بۆمبێک لەناو ئۆتۆمبێلی سەرکردەیەکی ئەمنی لە ئەنجوومەنی ناوخۆیی سەر بە تورکیا لە عەفرینی، بەشە داگیرکراوەکەی رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە، راپۆرتەکان باس لە مردن یان برینداربوونی ئەو سەرکردە دەکەن.

ماڵپەڕی “عەفرین نیوز” ئاماژەی بەوەکرد، بۆمبێک لەناو ئۆتۆمبێلی “ئەبو عەمار”ی سەرکردەی ئەمنیی لە ئەنجومەنی ناوخۆی عەفرین، کە لە لایەن تورکیاوە دانراوە، لە گەڕەکی زەیدییە لە شاری عەفرین چێنراوە و تەقینەوەکەش بووەتە هۆی مردنی ئەو و دوو لە هاوەڵەکانی.

لە کاتێکدا ماڵپەڕەکانی ئۆپۆزسیۆن باس لەوە دەکەن کە بریندار بووە، بەبێ درکاندنی هیچ وردەکارییەکی دیکە.

ئەو ناوچانەی کە لەلایەن میلیشیاکانی “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیاوە داگیرکراون لە عەفرین و گوندەوارەکەی، بە دۆخێکی پشێوی ئەمنیدا تێدەپەڕن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی بۆردومانەکان و دۆخی شەڕ و پێکدادان، لە کاتێکدا کە میلیشیاکان دۆخی ئاسایشی ناوچەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد