عێراق سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی تەقەمەنی کلاستەر دەکات

هەولێر- نۆرس پرێس

عێراق سەرپەرشتی یازدەهەمین کۆبونەوەی دەوڵەتانی ئەندام لە رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی تەقەمەنی کلاستەری کرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردوه‌، باڵیۆزعەبدولکەریم هاشم مستەفا، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنێڤ سه‌رۆكایه‌تی یازدەهەمین کۆبونەوەی دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی تەقەمەنی کلاستەری كردوه‌.

عێراق لە ئەیلولی 2022ەوە پۆستی سەرۆکایەتی ڕێککەوتنەکەی وەرگرتوە و تا دوا ڕۆژی کۆبونەوەی دەوڵەتانی ئەندام بەردەوام دەبێت، کە 14ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌.

لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی 112 دەوڵەتی لایەن و زۆرێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاماده‌بون، کە لە لێدوانەکانیاندا دەستەی سەرۆکایەتیی عێراقیان بەرز نرخاند بۆ هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردن و بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکە.