حەلەب – نۆرس پرێس
نرخی یەک کیلۆ قاوە لە شاری حەلەبی سوریا، گەیشتە نزیکەی 150 هەزار لیرەی سوریی لە کاتێکدا لیژنەکانی چاودێریکردنی بازار بە ئەرکی خۆیان هەڵناستن.
سەعید عەبدۆ، خاوەنی دوکانی قاوە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “چەندین هوکار هەن کە وایانکردوە نرخی قاوە بەرزببێتەوە، وەکو بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە، خەرجییەکانی هاوردەکردن، گومرگی و چەندین هوکاری دیکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە سوریا قاوە بەرهەمناهێندرێت، بۆیە سەرجەم جۆرەکانی قاوە لە دەرەوە هاورەدەدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەم قۆناغەدا هەر بازرگانێک کە پەسەندی ناکات سەختە بکات و قاوە تیکەڵی هەندێک شتی دیکە بکات، ئەوە بەدڵنیایەوە تووشی زیان دەبێت، بەڵام زۆربەی قاوەی نێو بازاڕەکان تێکەڵە.”
سەعید عەبدۆ دەڵێت “نڕخی سەرجەم کەلوپەل و کەرەستەکانی نێو بازار بەرزبووەتەوە، ئەمەش بووەتە بارگرانی لەسەر دانیشتوانی حەلەب، بەتایبەتی لەگەڵ تێکچوونی نرخی ئاڵوگۆڕ و نەبوونی چاودێری راستەقینە لە لایەن دامودەزگەکانی حکومەتی سوریاوە”.