کەشناسی پێشبینی دەکات نمەباران ببارێت

هەولێر-نۆرس پرێس

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما داببەزێت و لە چەند ناوچەیەکی شاخاویشدا ئەگەری نمەباران هەیە. 

ئەمڕۆ دووشەممە،کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا  ئاشکراکر، کەشوهەوای سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت؛ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان لە دوای نیوەڕۆدا هەیە.

کەشناسی رایگەیاندووە، دابەزینی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلەی دیکە دادەبەزێت.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی  راگەیاند، سبەی پلەی گه‌رما به‌ نزمی و جێگری ده‌مێنێته‌وه‌ و كه‌شێكی فێنكی ده‌بێت؛ خێرایی با لە کاژێرێکدا 25 کیلۆمەتر دەبێت، ئەگەری نمەبارانیش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك هەیە.

محەممەد کەمال ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما پلەیەک بەرزدەێتەوە؛ هەروەها ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەیە.