میلیشیاکانی سەر بە تورکیا دەیەها درەختی زەیتوون لە گوندەواری عەفرین دەبڕنەوە

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، گروپەکانی سەر بە “فیڕقەی حەمزە” کە پێکهاتەیەکی “جەیش وەتەنی” دڵسۆزی تورکیان، دەیان نەمامیان لە کێوی خالیدییە لە قەزای شەڕان، باشووری رۆژهەڵاتی شاری عەفرینی داگیرکراو لە رۆژئاوای کوردستان بڕییەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، پاش نیوەڕۆی دوێنێ، گروپێکی 12 کەسی سەر بە فیرقەی حەمزە، زیاتر له 80 درەختی زەیتوونیان لە دارستانەکانی کێوی خالیدییه لە قه زای شەڕان له باشووری رۆژهەڵاتی عەفرین بڕییەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، تاوانەکانی بڕینەوەی درەختەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستاندا، دارستانە جیاوازەکانی ناوچەی عەفرین و گوندەوارەکانی بەخۆوە دەبینن، هەموو ساڵێک لەم رۆژانەدا کردەوەی بڕینەوەی درەختەکان بە ئامانجی فرۆشتنیان لە بازاڕەکاندا دەست پێدەکەن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، بەرپرسی ئەو گروپەی کە لە ئێستادا هەڵدەستێت بە بڕینەوەی درەختەکان لە کێوی خالیدیە، ناوی “ئەبوبەڕا ئەلحلی”یە، کە خەڵکی شاری عەندانە لە رۆژئاوای حەڵەب و سەرکردایەتی تەواوی کەتیبەیەک دەکات لە فیڕقەی حەمزە.

لە سەرەتای ساڵی 2018ەوە کە میلیشیاکانی جەیش وەتەنی لە ژێر پەردەپۆشی تورکیادا شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستانیان داگیرکرد، لەوکاتەوە تا ئێستا ناوچەکە روبەڕووی پێشێلکاریی گەورە بووەتەوە ،بەرامبەر بە دانیشتوانەکەی و سروشتەکەی، بەجۆرێک نۆرس پرێس چاودێری گۆڕینی دارستانەکانێکی لە ناوچەی مەیدانکی کردووە بۆ بیابانێکی وشک، بەهۆیەوە بۆ بڕینەوەی ناڕەوای درەختەکانیەوە لەلایەن ئەو میلیشیانەوە.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشیخ- داڕشتنەوەی: مالین محەمەد