بەرێوبەرایەتی خۆراک ئارد دەگەیەنێتە سەرجەم ئەو نانەواخانانەی کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە لەکارکەوتبوون
دێرەزوور – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی بەشی خۆراک لە بەرێوبەرایەتی شارستانی لە دێرەزوور، ئەمرۆ یەکشەممە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هەوڵدەدەن ئارد بگەیەننە ئەو نانەواخانانەی کە بەهۆی گرژییە ئەمنییەکانی چەند رۆژی رابردوو وەستاون.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەد، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە دێرزوور راگەیاند، کە دواتر گۆرا رووبەرووبوونەوە لە گەل گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق و تاران لە رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش وایکرد زۆربەی کارەخزمەتگوزارییەکان لە دێرەزوور کارەکانیان راگرن.
موهەندحوسێن، کارگێری لە بەرێوبەرایەتی بەشە خۆراک لە ئەنجوومەنی مەدەنی دێرەزوور رایگەیاند، سەرجەم نانەواخانەکانی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرزوور کە ژماریان 38 نانەواخانەیە بەهۆی گرژییە ئەمنییەکانەوە کارەکانیا راگرتووە، چونکە بەشە ئاردەکانیان وەرنەگرتووە.
بە گوتەی بەرێوەبەرایەتی بەشە خۆراکی دێرەزوور، ئەوان کار بۆ گەیاندنی ئارد بۆ سەرجەم نانەواخانانە دەکەن، لەکاتێکدا هەموو نانەواخانەکانی گوندەواری رۆژئاواش وەک جاران کار دەکەن، و کێشەیان نیە.