بەهۆی رووداوی بومەلەرزە وێرانکەرەکەوە.. بەڕێوبەریی خۆسەریی سەرەخۆشی لە مەغریب دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

شەوی دوێنێ، بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی میرنشینی مەغریب کرد، بە بۆنەی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی شەوی هەینی/شەممەوە کە تیایدا وەک ئامارێکی سەرەتایی زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە.

لە راگەێنراوەکەی بەڕێوبەریی خۆسەرییدا هاتووە: ” زۆر بەداخەوە هەواڵی رووداوی کارەساتباری بوومەلەرزەکەی مەغریبمان پێگەشت، کە ژمارەیەک زۆر گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە، وەکو گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشداری ئازارەکانی گەلی مەغریبی برامان دەبین”.

هەروەک پرسە و سەرەخۆشییان بە ناوی بەڕێوبەریی خۆسەرییەوە بە گەل و حکومەتی مەغریب گەیاند و داوای لێخۆشبوونیان بۆ گیانسپاردوانی کارەساتەکە و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەی بریندارەکانیان خواست.

بەڕێوبەریی خۆسەریی هیوا دەخوازێت کە میرنشینی مەغریب بە زووی ئەم میحنەتە تێپەڕێنێت و ئاسایش و سەقامگیری باڵ بەسەر وڵاتەکەدا بکێشێت.