تورکیا بۆردومانی چڕی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سوریای له رۆژئاوای كوبانێ كرد
دێره‌زور-نۆرس پرێس
فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆردومانی خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریایان له گوندی چارقلی له رۆژئاوای كوبانێ كرده‌وه.
ژماره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیادا له مڕۆدا بۆ سه‌ر گردی گوندی چارقلی كه خاڵێكی سه‌ربازی سوریای تێدایه، گه‌شتوه‌ته 9 بۆردومان و به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان، 22 سه‌ربازی سوریا تا ئێستا به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری كوبانێ و گونده‌وارییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك قوربانی سیڤیلی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.