هێزەکانی حکومەتی سوریا پشتیوانی سەربازی دەهێننە نزیک بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا
ئەلروکبان – نۆرس پرێس
هێزەکانی حکومەتی سوریا پشتیوانی سەربازییان هێنایە سنووری سوریا و عێراق، کە لە دەرەوەی ناوچەی 55، لە نزیک بنکەی سەربازی ئەمریکی لە سوریا “ئەلتەنەف” چڕکرانەوە.
سەرچاوە تایبەتەکان لە کامپی ئەلروکبان کە نزیکە لە بنکەکە، رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان کە ئەندامانی سوپای سوریا و کەرەستە و چەکی سوکیان هەڵگرتبوو، لە ناوچەی ئەلزەکف کۆمرانەوە، کە لە باکووری رۆژهەڵاتی بنکەی ئەلتەنەفەوە 70 کم دوورە، بە دووری 130کم دەکەوێتە باشووری شاری بوکەمالەوە لە گوندەواری دێرەزۆر.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، کە پاڵپشتیە سەربازییەکان لە خاڵە ناسەقامگیرەکاندا جێگیرکراون، جگە لەوەش هەندێک چادریان لێ دانراوە، لەکاتێکدا هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەبەتاڵی بەرەو شاری تەدمر لە گوندەواری حومس گەڕاونەتەوە.