هێزەکانی ئاسایش هەولێکی قاچاخچێتی لە کەمپی هوڵ شکست پێ دێنێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵێکی بەقاچاخبردنی کۆمەڵێک خێزانی داعشی لە کەمپی هوڵ لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان پوچەڵ کردەوە.
گرووپێکی 12 ژن و 7 منداڵی خێزانەکانی داعش هەوڵیاندا بە قاچاخ بە ئۆتۆمبێلێک لە کەمپی هوڵ هەڵبێن، بەڵام هێزەکانی ئاسایش توانی هەولەکەیان پووچەڵ بکەنەوە.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی لەڕێگەی کەسێک بووە کە لەگەڵ یەکێک لەو ڕێکخراوە مرۆییانەی کەمپی هوڵ کاردەکات.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەرێوەبەرایەتی کەمپەکە، کەمپی هوڵ نزیکەی 55 هەزار کەس لەخۆدەگرێت کە دوو هەزار و 423 خێزانی ئەندامانی داعشن کە لە نزیکەی 60 وڵاتەوە هاتوون.