هەوڵی دزەکردنی 1200 کۆچبەری سوری بۆ نێو خاکی لوبنان پوچەڵکرایەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

سوپای لوبنان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا هەوڵی دزەکردنی 1200 کۆچبەری سوری لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەی پووچەڵ کردووەتەوە.

لە راگەێنراوێکی سوپای لوبناندا هاتووە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤ و دزەکردنی نایاسایی لە سنووری وشکانی لوبنان و سوریا، یەکەکانی سوپای لوبنان، لە بەرواری جیاوازدا و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، هەوڵێ دزەکردنی 1200 کۆچبەری سورییان بۆ ناو خاکی وڵاتەکەیان پووچەڵکردووەتەوە.

لە کاتێکدا کە وڵاتان سەرنجیان لەسەر گەڕاندنەوەی دیمەشقە بۆ پێگەی خۆی لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەرانی سوریا بۆ نێو ماڵ و حاڵی خۆیان، لوبنان شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونە لەودیو سنوورەکانی سوریاوە بەخۆوە دەبینێت.

دەسەڵاتدارانی لوبنان سنووردارکردنی پەنابەری سوریا توندتر دەکەنەوە، لە کاتێکدا وڵاتەکە بە قەیرانێکی ئابووری و سیاسی بێ وێنەیەدا تێدەپەڕێت، کە لە ماوەی جیاوازدا داواکارییەکانی بۆ دیپۆرتکردنەوەی سورییەکان بەرزکردووەتەوە.

پێشتریش دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەمە هەستاون، لە ڕێگەی پلانێکەوە بۆ گێڕانەوەی 15 هەزار کەس لە مانگێکدا، سەرەڕای رەتکردنەوەی نێودەوڵەتیەکان، بە بیانووی ئەوەی کە سوریا هێشتا وڵاتێکی نەپارێزراوە.

زۆربەی کۆچبەرانی سوریا لە لوبنان بەرەو کەناراوەکانی لوبنان و لەوێوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا دەڕۆن.

هەفتەی رابردوو سوپای لوبنان رایگەیاند کە دزەکردنی 1100 کۆچبەری سوورییان پووچەڵ کردووەتەوە، لە کاتێکدا دەسەڵاتی ئەمنی هەفتانە راگەێنراویان لەسەر دزەکردن و ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی لە سوریاوە بۆ لوبنان بڵاودەکەنەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر