هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌ركرده‌یه‌كی سەر بە “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی” رایگه‌یاند، بڕیارە محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌منزیكانه سه‌ردانی كه‌ركووك بكات، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌و سه‌ردانه‌دا بڕیاری گرنگ ده‌ربكرێت بۆ گه‌یشتن به نه‌خشه رێگایه‌ك دەربارەی “په‌یمانێكی نیشتمانی” به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك.
جه‌بار عه‌وده، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گوتی:”سوودانی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌منییه‌كان و حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای كه‌ركووك به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كێشه و گرفته‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان”.
گوتیشی، “سەرۆکوەزیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌م دواییه ده‌ركردووه، به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئه‌و شاره، چونكه لایه‌نگه‌لێك هه‌بوون كه هه‌وڵیان ده‌دا كێشه و ئاڵۆزیه‌كان زیاتر بكه‌ن”.
ئەو سەرکردەیە بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی رایگەیاندووە، کە “به‌مزوانه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كان بكات و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه بدات، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌شدا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كانی كه‌ركووك له هه‌موو چین و توێژه‌كان كۆده‌بێته‌وه و گوێ له‌نیگه‌ران و خواست و داواكاریه‌كانیان ده‌گرێت”.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ كه‌ركووك بڕیاری گرنگ سه‌باره‌ت به قەیرانەکانی ئه‌و شاره ده‌ربكرێت، دیارترینیان ئه‌وانه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به پرسە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه، “ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی درووستبوونی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك كه ڕێگه خۆش بكات بۆ پەیمانێکی نیشتمانی كه كۆتایی به مشت‌ومڕ و قه‌یرانه‌كان بهێنێت”.
جه‌بار عه‌وده ده‌شڵێت، “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دان به هه‌ستیاری دۆسیه‌ی كه‌ركووك و گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له شارەکەدا ده‌نێت كه نوێنه‌رایه‌تی عێراقێكی بچووك كراوه ده‌كات”.