برینداربوونی منداڵێک بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندێکی باکووری حەڵەب
گوندەواری باکووری حەڵەب- نۆرس پرێس
ئەحمەد عیماد ئیبیش (14 ساڵ)، ئاوارەیەکی خەڵکی گوندی باسڵاحایای سەر بە ناحیەی شێراوا لە باشووری عەفرین، بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیاوە لە گوندەواری باکووری شاری حەلەب بریندار بوو.
سه رچاوه یه كی سه ربازی به نۆرس پرێسی راگه یاند، تۆپخانەكانی توركیا بە دەیان گولە گوندی ئابینیان كردووەته ئامانج ،كه سەر بە ناحیەی شێراوەیە و له ژێر كۆنترۆڵی هێزه كانی توركیا و لایەنە دڵسۆزه كانیاندا نییه، لە ئەنجامدا منداڵێک برینداربووە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی تل رەفعەتەوە کە منداڵەکەی بۆ گواستراوەتەوە، بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەوان برینپێچییان بۆ سەروپێی وسکی کردووە، کە شووشەی پێدا چەقیبوو لە ئەنجامی تەقینەوەی گولەتۆپێک لە نزیکیەوە.
سەرچاوە پزیشكیەكە ئاشكرای كرد، دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی منداڵەكە لە نەخۆشخانە دەریان كردووە.
ئەو گوندانەی کە دەکەونە سەر هێڵەکانی بەرکەوتن لە رۆژئاوای کوردستان، ڕووبەڕووی بۆردومانی توندی تورکیا دەبنەوە، کە بە گوندەکانی کۆبانی دەستپێدەکەن و درێژدەبنەوە بۆ گوندەواری باکووری حەلەب و باکوری حەسەکە.
بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، وەک دەرەنجامێکی سەرەتایی لە سەرەتای بۆردومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر شاری کۆبانی و گوندەوارەکانی هەروەک منداڵێکی 14 ساڵ گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەی دوو ساڵیش لە سەریدا برینداربووە، ئەمە جگە لە برینداربوونی دوو هاوڵاتی سڤیلی تریش.