تەرمی ئەندامانی گرووپەکانی لایەنگری تورکیا گەیشتە نەخۆشخانەی گرێ سپی
گرێ سپی – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە، تەرمی سێ ئەندامی گرووپەکانی لایەنگری تورکیا گەیشتە نەخۆشخانەی گرێ سپی لە باکووری شاری ڕەقە، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کوژران.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هەسەدە توانی 3 ئەندامی گرووپی بەرەی شام کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە میحوەری سەکیرۆ لە گوندەوارەکانی عەین عیسا لە باکووری ڕەقە بکوژێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردەیەکی مەیدانی لە سریەی پاڵپشتی بە ناوی ئەبو حەسەن شامیە و دوو ئەندامی سەر بە گروپەکە کوژران.
سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە، دوای 3 کاتژمێر لە گەیشتنی دوو قوربانیی پێشووی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا، کە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە برینداربوون لەکاتی هێرشەکانی ئەو گرووپانە بۆ سەر ناوچەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای گرێ سپی.