گیانلەدەستدانی کەسێک بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە لە مەنبیج
مەنبیج – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری مەنبیج لە رۆژئاوای کوردستان، کەسێک بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە گیانی سپارد.
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری “جیپ” لەسەر رێگای جەرابلوس-مەنبیج لە نزیک چێشتخانەی ئەلدیمەشقی لە دیوی باکووری شارەکەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبەوە بووە، کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا چێنرابوو.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئەسایشی رۆژئاڤا) لە مەنبیج گەمارۆیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکە سەپاند و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە بۆ زانینی بارودۆخی رووداوەکە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر رووداوەکە نەدراوە. ئامادەکردنی: فادی ئەلحسێن – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان