ئیدلب – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، 5ی ئەیلولی 2023، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 360 پەنابەری سوورییان لە زەوییەکانی خۆیانەوە بەرەو ئەو ناوچانە دیپۆرتکردەوە کە لەلایەن گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیا، ئەوەش لە رێگەی دەروازەکانی تەل ئەبیاد و باب ئەلهەوا لە باکووری سوریا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەمرۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 120 پەنابەریان لە خاکی وڵاتەکەی رادەستی پۆلیسی سەربازی کرد لە دەروازەی تەل ئەبیاد لە باکووری رەققە، کە 26 ژن و منداڵەکانیان بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا 240 پەنابەری سورییان لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا، لە باکوری ئیدلب ئەمرۆ بەرەو ناوچەکانی ئیدلب لەژێر دەسەڵاتی دەستەی تەحریر شام، دیپۆرتکردەوە، لەنێویاندا 34 ژن لەگەڵ منداڵەکانیان.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دوای بردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانیان و پەنجمۆریان بوو بۆ رێگریکردن لە گەرانەوەیان بۆ یەکجارەکی و بۆ هەمیشە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی خێزانەکانیان کە لە تورکیا نیشتەجێن.
سەرچاوە تایبەتەکان بۆ نۆرس پرێس ئاماژەیان بەوە کردووە، لە ماوەی پێنج رۆژی یەکەمی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ژمارەی دیپۆرتکراوی سوریا لە دەروازەکانی تەل ئەبیاد، باب ئەلسەلامە و باب ئەلهەوا، هەزار و 900 کەسی تێپەراندووە، ئەمەش پێشبینیکردنی رێژەیەکی بەرز و زیادبوونی لە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە زۆر دیپۆرتکراونەتەوە.