بە بۆردومانی تورکیا.. پار قاچێکی لەدەستدا و ئەمڕۆش ماڵیان بۆردومان کرایەوە

کۆبانی- نۆرس پرێس

ڕۆژی سێشه‌ممه‌، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، گوللـه‌یه‌کی تورکیا ماڵی ئه‌و منداڵه‌ی عه‌بدۆ حه‌نیفی کرده‌ ئامانج، له‌ لادێکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی که‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانێکی پێشووی تورکیا قاچی بڕدرابوو.

شایەتحاڵێکی چاودێر لە گوندی قەرەموغ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا بە زیاتر لە پێنج گولەتۆپ گوندەکەیان کردۆتە ئامانج کە یەکێکیان کەوتۆتە سەر ماڵی ئەو منداڵە “عەبدۆ حەنیفی”.

بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، منداڵێکی 14 ساڵ گیانی لەدەستداوە و منداڵێکی دیکەش کە تەمەنی کەمترە لە دوو ساڵ، لە سەریدا برینداربووە، ئەمە جگە لە برینداربوونی دوو هاوڵاتی تری سڤیل، وەک دەرەنجامێکی سەرەتایی لە سەرەتای بۆردومانی تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانی و گوندەوارەکەی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سێ گوله‌ پێگه‌كانی سوپای سووریایان له‌ گونده‌كه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج. لە کاتژمێرەکانی بەیانی زووەوە شاری کۆبانی و دەوروبەری کەوتۆتە بەر تۆپبارانی قورسی تۆپخانەکانی تورکیا و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بۆردومانەکان بەردەوامن.