تورکیا گوندێکی منبج بۆردومان کرد
منبج – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی لایەنگری تورکیا بە چەند گولـلە هاوەنێک گوندی کاوکڵی ڕۆژئاوای منبج لە باکووری سوریا بوردومان کرد.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە گوندی کاوکڵی ڕۆژئاوای شاری منبج بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی لایەنگری ئەو وڵاتە بە پێنج گولە هاوەن گوندەکەیان کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی گوندەکە دروستکردووە، و زیانی ماددیشیان گەیاندووە. .
هێزەکانی تورکیا و گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە هێرشی زەمینییان بۆ سەر گوندەوارەکانی باکووری منبج دەستپێکردووە، هەروەها بە هاوەن و تۆپ گوندە سنووری منبج لە نزیک بنکەکانی تورکیا تۆپباران کران.