دەسەڵاتدارانی تورکیا بریندارەکان و دەستگیرکراوەکانی سوریا ڕادەستی دەروازەی گڕێ سپی دەکەن

گڕێ سپی – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی تورکیا 10 کەسیان ڕادەستی گڕووپێکی  پۆلیسی سەربازیی لایەنگری تورکیا کرد ، کە لە هەفتەی ڕابردوو لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو خاکی تورکیا لە ناوچەکانی سەرێ کانیێ لە باکووری حەسەکە دەستبەسەر کرابوون.

سەرچاوەیەکی تایبەت ڕایگەیاند، پۆلیسی سەربازی لایەنگری تورکیا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا، لە ڕێگەی دەروازەی گڕێ سپی لە باکووری شاری ڕەقە، دوو گەنجیان دەستگیرکرد کە بە گولەی جەندرمەکانی تورکیا برینداربوون، هەروەها 10 دەستگیرکراوی تریش کە لە نێویاندا ژن بوون، لەلایەن گرووپێکی پولیسی لایەنگری تورکیا پێش هەفتەیەک ڕادەستی تورکیا کرابوون، لەکاتێکدا هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ نێو خاکی تورکیا دەدا بە ئاڕاستەی شارۆچکەی مەبروکە لە ڕۆژئاوای سەڕێ کانیێ.

 سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گڕێ سپی و لەژێر چاودێری گرووپێکی پۆلیسی سەربازیدان، هەروەها دەستگیرکراوەکانیش بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر گواستراونەتەوە بۆ لقی پۆلیسی سەربازی شاری گڕێ سپی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا سەرجەم مۆبایلەکانیان بردووە و ناچاریان کردوون کە پەنجەمۆرێکی دەستیان هەبێت بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک جارێکی تر نەتوانن بچنەوە ناو خاکی تورکیا.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی