سوپای سوریا: دوو درۆنی بەرەی نوسرە خرانەخوارەوە

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە  3\9\2023 وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند کە هێرشێکی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) لە گوندەواری حەلەب پووچەڵ کردووەتەوە و دوو فرۆکەی بێفرۆکەوانی سەر بە نوسرە لە ئیدلب خستۆتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری سوریا له بەیاننامەیەکدا له ماڵپەرەکەی خۆیدا رایگەیاند ” یەکەکانی هێزه چەکدارەکانی سوریا هێرشێکی رێکخراوه تیرۆریستییەکانیان لە گوندەواری رۆژئاوایی حەلەب پووچەڵکردەوه”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زرێپۆشێکیشیان لەناوبردووە کە لەلایەن بەرەی نوسرە بۆ هەڵدانی موشەک بەکارهاتووە.

هەروەها لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کراوە، کە هێزەکانی دوو فرۆکەی بێفرۆکەوانی بەرەی نوسرە خستۆتە خوارەوە، کە لە رێگەیەوە هەوڵیانداوە هەندێک خاڵی سەربازی هێزەکانی حکومەت لە گوندەواری پارێزگەی ئیدلب بکەنە ئامانج.