ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان: ئەندامێکی هێزەکەمان لە دێرەزوور گیانی لەدەستداوە

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوایی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە ئەندامەکانی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ “چەسپاندنی ئاسایش” لە دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا گیانی لەدەستداوە.

ناوەندی راگەیاندنی ئاسایش بڵاویکردەوە، “ئەحمەد یەعقوب لەکاتێکدا ئەرکی بەرگریکردن لە گەلەکەی و زێدی خۆی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چەسپاندنی ئاسایش لە دێرەزوور جێبەجێدەکرد، لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ تێکدەرەکان کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش دەدەن و سەقامگیری ناوچەکانمان لە رۆژی هەینی 1ی ئەیلولدا گیانی لەدەستدا”. لە 27ی مانگی ئابەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هەڵمەتێکی ئەمنیان لە دێرەزوور لە دژی شانەکانی داعش و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەستپێکردوە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە