ئەو پەنابەرەى دایکی لەبری گیرا، ئەمڕۆ ئاودیوی سوریا کرایەوە
ده‌رعا-نۆرس پرێس
ئەو په‌نابه‌ره سورییه‌ی كه پۆلیسی توركیا دایكیان گرتبو له‌بری خۆی، ئه‌مڕۆ پاش خۆڕاده‌ستكردنی ره‌وانه‌ی سوریا كرایه‌وه.
سه‌لاحه‌دین ده‌باغ 32 ساڵ، خوێندكاری كۆلیژی یاسایه له ئه‌سته‌نبوڵ، دوای ده‌ستگیركردنی دایكی، له فه‌یسبوك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌ك پاكانه بڵاوكردهوهو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه درابونه پاڵی، به‌ڵام ئه‌وه دادی نه‌داو ئاودیوی سوریا كرایه‌وه.
دوێنێ پۆلیسی توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌لاحه‌دین له غازی عه‌نتاب ههڵیانكوتابوه سه‌ر ماڵیان، خۆیان بۆ دهستگیرنهكرابو، له‌بری ئه‌و دایكیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی غازی عه‌نتابی كردوه، له‌وێ ناچاركردوه ئیمزا له‌سه‌ر كاغه‌زێك بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه.
به‌پێی هه‌ژماری ویلایه‌تی غازی عه‌نتاب، له رێی ده‌روازه‌ی جه‌رابلوسه‌وه سه‌لاحه‌دین ئاودیوی سوریا كراوه‌ته‌وه.
به پاساوی یاساشكێنی، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سه‌ده‌ها په‌نابه‌ری سورییان ئاودیوی ئه‌و ناوچانەى رۆژئاوای کوردستان كردوه‌ته‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كانی لایهنگریدان.