فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لەگوندەوارەکانی قامشلۆ دەکاتە ئامانج

قامشلۆ – نۆرس پرێس

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان لەسەر ڕێگای گرکی لەکی/مەعبدە و دیریک، لە گوندەوارەکانی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج.

سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئوتومبێلێکی جوری جێب لە چوارڕێیانی دۆگرکای کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لەناو ئەو  ئۆتۆمبێلەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها تا ئێستاش ژمارەی قوربانییەکان نەزانراوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.

تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیەوە  بەردەوام  خەڵکی سڤیل لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج.

ئامادەکردنی: مەتین حەسەن و نالین عەلی – داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان