لە ئیدلب بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە 13 کەس بریندار بوون

ئیدلب-نۆرس پرێس

 رۆژی هەینی، 13 کەس بە هۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدلب و گوندەوارەکانی لە باکووری رۆژئاوای سووریا بریندار بوون کە ژن و منداڵیان تێدایە.

سەرچاوەکانی کارکردن لە تیمەکانی ئەمبولانسی ئیدلب بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوێنێ ئیدلب 15 رووداوی هاتوچۆی تۆمارکردووە و لە ئەنجامدا 13 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەروو، لە گەرەکی ئەلقوسووری شاری ئیدلب بەهۆی پێکدادانی دوو پاسکیل سێ کەس و منداڵێک برینداربوون، هەروەها گەنجێک و هاوسەرەکەی لە ئەنجامی لێدانی ئۆتۆمبێلێک لە گەرەکی ئەلدەبیت برینداربوون لە شاری ئیدلب.

ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای سوریا زۆرجار و رۆژانە رووبەڕووی رووداوی هاتوچۆ دەبنەوە بەهۆی زۆری چری دانیشتوانی ناوچەکە و خراپی رێگاوبانەکان.