دژەتیرۆری کوردستان: لە هەولێر بۆمبێک تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە.

دژە تیرۆی کوردستان ئاشکرایکرد جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.