لە شاری سلێمانی 10 حاڵەتی پەتای كۆلێرا تۆماركراون
سلێمانی – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، 10 حاڵەتی پەتای كۆلێرا له سلێمانی تۆماركروان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر سەباح هەورامی رایگەیاند، ئێستا لە شاری سلێمانی رۆژانه 100 كهس بههۆی سكچوون و رشانهوه سهردانی نهخۆشخانهکان دهكهن.
ئاماژە بەوەش دا، بەهۆی نەخۆشییەکەوە تا ئێستا حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە.
دکتۆر سەباج هەورامی، رێنمایی هاووڵاتییانی کرد بۆ خۆپاراستن، بەوەی کە خۆیان بەدوور بگرن لە ئاوی پیس و ئەو ئاوانەی سەرچاوەکەیان نادیارە.
ئاماژەی بەوەشدا “ئاوی ماڵان سەرچاوەکەی دیارە و کێشەی نییە.”
گوتیشی 10 کەس تووشی کۆلێرا بوون و “هیچ تووشبوویەکی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەست نەداوە.”
لەبارەی دەرمانی کۆلێراشەوە رایگەیاند “دەرمانی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کۆلێرا بەردەستە”.
پێشتریش رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێراوە رایانگەیاند، کە ئەوان پێش ساڵێک هۆشدارییان داوە لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا بەهۆی پیسیی ژینگەوە.