توركیا چه‌ند گوندێكی باكوری رۆژئاوای منبج-ی تۆپبارانكرد
منبج- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری به هاوه‌ن چه‌ند گوندێكی باكوری رۆژئاوای منبج-یان له باكوری سوریا كرده ئامانج.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندوه، توركیا گونده‌كانی (ئوم عه‌ده‌سه‌و ئوم جلودو سهیادهو باكوێران)ی له باكوری رۆژئاوای منبج كردوه‌ته ئامانج.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و گوله هاوه‌نانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و گوندانه كراون 15 دانه بون و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش گونده ئاوه‌دانه‌كان ده‌كرێنه ئامانج، ئه‌وه‌ش ترس و بیمی لای دانیشتوان دروستكردوه.
دوێنێ شه‌ممه‌ش به گوله‌ی هێزه‌كانی توركیا، گه‌نجێك له گوندی جه‌رادی باكوری شاره‌كه گیانی له ده‌ستدا.
له مانگی حوزه‌یرانی رابوردو به‌هۆی ئامانجگرتنی گوندی عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن له باكوری شاری منبج دو منداڵ گیانیان له ده‌ستدا.