بەهۆی تۆپبارانی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئەنقەرە لە گوندەوارەکانی کۆبانێ کەسێک برینداربوو

کۆبانێ – نۆرس پرێس

رۆژی پێنجشەممە، بەهۆی توپبارانی ئەو گڕوپە چەکدارانەی ئۆپۆزسیۆن کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن لە شاری جەرابلس بە گولەی هاوەن لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای کۆبانی کردە ئامانج و کەسێک بریندار بوو.

حسێن سامی، دانیشتووی گوندی بوراز، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هاوڵاتیەکی مەدەنی بەناوی محەمەد جاسم تەمەن50 ساڵ بەهۆی گولە هاوەنێکەوە بریندار بووە.

سامی ئاماژەی بەوەشکرد، سێ گولە هاوەن کە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە سەرچاوەیان گرتووە، لە ناوچەی جیاجیا لە گوندی بوراز کە 35 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای کۆبانێوە دوورە، لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات کەوتوونەتە خوارەوە.

لە پێنجی مانگی تەمموزی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تۆپبارانی تورکیا بە چەند گولە هاوەنێک بۆ گردی مشتە نور و کارگەیەکی بۆیاخ لە دەوروبەری شاری کۆبانێ، دوو کارمەندی نەخۆشخانەیەکی شاری کۆبانێ برینداربوون.

ئامادەکردنی: زانا عەلی – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی